『گەنجینەکانی دانایی』のカバーアート

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

著者: Dr. J. Vernon McGee
無料で聴く

このコンテンツについて

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.Copyright 2025 Dr. J. Vernon McGee キリスト教 スピリチュアリティ 聖職・福音主義
エピソード
  • عیبڕانییه‌كان ٢: ١٨ - ٣: ١
    2025/07/21

    عیبڕانییه‌كان ٢: ١٨ - ٣: ١

    • 18لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.

    عیبڕانییه‌كان ٣

    • 1کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە.


    続きを読む 一部表示
    15 分
  • عیبڕانییه‌كان ٢: ١٠ - ١٧
    2025/07/20

    عیبڕانییه‌كان ٢: ١٠ - ١٧

    • 10لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو.
    • 11عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.
    • 12دەفەرموێ:
    • ﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
    • لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.﴾
    • 13هەروەها:
    • ﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾
    • دیسان:
    • ﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.﴾
    • 14بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە،
    • 15ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.
    • 16بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە.
    • 17لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک.

    続きを読む 一部表示
    19 分
  • عیبڕانییه‌كان ٢: ٥ - ٩
    2025/07/19

    عیبڕانییه‌كان ٢: ٥ - ٩

    • 5ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە.
    • 6بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە:
    • ﴿مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
    • کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
    • 7بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و
    • تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری،
    • 8تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾
    • کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت.
    • 9بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.

    続きを読む 一部表示
    16 分

گەنجینەکانی داناییに寄せられたリスナーの声

カスタマーレビュー:以下のタブを選択することで、他のサイトのレビューをご覧になれます。