• عیبڕانییه‌كان ٢: ١٨ - ٣: ١
    2025/07/21

    عیبڕانییه‌كان ٢: ١٨ - ٣: ١

    • 18لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە.

    عیبڕانییه‌كان ٣

    • 1کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە.


    続きを読む 一部表示
    15 分
  • عیبڕانییه‌كان ٢: ١٠ - ١٧
    2025/07/20

    عیبڕانییه‌كان ٢: ١٠ - ١٧

    • 10لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو.
    • 11عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات.
    • 12دەفەرموێ:
    • ﴿ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
    • لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.﴾
    • 13هەروەها:
    • ﴿من پشت بەو دەبەستم.﴾
    • دیسان:
    • ﴿ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.﴾
    • 14بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە،
    • 15ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون.
    • 16بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە.
    • 17لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک.

    続きを読む 一部表示
    19 分
  • عیبڕانییه‌كان ٢: ٥ - ٩
    2025/07/19

    عیبڕانییه‌كان ٢: ٥ - ٩

    • 5ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە.
    • 6بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە:
    • ﴿مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟
    • کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟
    • 7بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و
    • تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری،
    • 8تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.﴾
    • کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت.
    • 9بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ.

    続きを読む 一部表示
    16 分
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٨ - ٢: ٤
    2025/07/18

    عیبڕانییه‌كان ١: ٨ - ٢: ٤

    • 8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:
    • ﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
    • داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.
    • 9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
    • بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
    • بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.﴾
    • 10هەروەها:
    • ﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
    • ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
    • 11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
    • هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
    • 12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،
    • وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
    • بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،
    • ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾
    • 13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
    • ﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە
    • هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت﴾؟
    • 14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟

    عیبڕانییه‌كان ٢

    • 1لەبەر ئەمە دەبێ وریاتر بین لەوەی بیستمان، نەوەک لێی لابدەین،
    • 2چونکە ئەگەر پابەندبوون بەو پەیامەی کە لە ڕێگەی فریشتەکانەوە گوترا، کە هەموو دەستدرێژی و سەرپێچییەک سزای دادپەروەرانەی وەرگرتووە،
    • 3ئەوا ئێمە چۆن دەتوانین لەو سزایە هەڵبێین، کە ڕزگارییەکی ئەوەندە گەورەی وەک ئەمە پشتگوێ بخەین؟ ئەوەی یەکەم جار بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە گوترا و لەلایەن ئەوانەی بیستیان بۆمان پشتڕاست کرایەوە،
    • 4خوداش بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجووی جۆراوجۆر شایەتی بۆ ئەم ڕزگارییە دا، هەروەها بەو بەهرانەی ڕۆحی پیرۆز کە بەگوێرەی خواستی خۆی دابەشی کردوون.


    続きを読む 一部表示
    17 分
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٣ - ٧
    2025/07/17

    عیبڕانییه‌كان ١: ٣ - ٧

    • 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.
    • 4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.
    • 5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:
    • ﴿تۆ کوڕی منی،
    • من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾؟
    • هەروەها:
    • ﴿من دەبمە باوکی ئەو و
    • ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾؟
    • 6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:
    • ﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾
    • 7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:
    • ﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
    • خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾

    続きを読む 一部表示
    14 分
  • عیبڕانییه‌كان ١: ٢ - ٣
    2025/07/16

    عیبڕانییه‌كان ١: ٢ - ٣

    • 2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە.
    • 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت.

    続きを読む 一部表示
    17 分
  • عیبڕانییه‌كان ١: ١
    2025/07/15

    عیبڕانییه‌كان ١: ١

    • 1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە،

    続きを読む 一部表示
    17 分
  • عیبڕانییه‌كان پێشەكى
    2025/07/14

    عیبڕانییه‌كان پێشەكى

    続きを読む 一部表示
    15 分